
ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە بەدەنگەوەهاتنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی کوردستان .
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت:
دەرچوونی بڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا لە ساڵی 1991، وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە بەدەنگەوەهاتنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پێناو پاراستنی کوردستان. سوپاس و پێزانینێکی زۆرمان بۆ هاریکاریی و پشتیوانیی دۆستانمان لە وڵاتانی ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسا هەیە و هاوکاری و پشتیوانییەکانیان لە یاد ناکرێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە