
گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان:
1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) بۆ پۆلی 1 تا 12 و پلاتفۆرمی (قوتابخانەکەم) بۆ پۆلی 1 تا 5 وەربگرن.
2- قوتابیان دەتوانن لە ڕێگەی “ژمارەی سریالی” (کە لەسەر کارتی قوتابی هەیە) وەک ناوی بەکارهێنەر و “ڕێکەوتی لەدایکبوون” وەک وشەی نهێنی، بچنە ناو پلاتفۆرمەکان.
3- پێویستە مامۆستایانی پسپۆڕ گروپ لە (ڤایبەر، واتسئاپ، تێلیگرام) دروست بکەن بۆ پەیوەندی لەگەڵ قوتابیان، ناردنی وانە تۆمارکراوەکان، چارەسەرکردنی ڕاهێنانەکان و ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەکان.
4- هەموو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان لە ناو بینای قوتابخانەکان ئەنجام دەدرێن و هیچ قوتابییەک بۆ قوتابخانەی تر ناگوێزرێتەوە.
5- پێویستە قوتابخانەکان خشتەیەک بۆ وانە وتنەوەی ڕۆژانە دابنێن و ئەرکی ماڵەوە (تەقەلا) بە شێوەی ڕۆژانە بە قوتابیان بدەن.
6- تەلەفزیۆنی پەروەردەیی: ئەو قوتابیانەی بەهەر هۆکارێک ناتوانن بچنە ناو پلاتفۆرمەکان، دەتوانن سوود لە “تەلەفزیۆنی پەروەردەیی هەولێر” وەربگرن کە وانەکانی تێدا پەخش دەکرێت.
7- ئەو قوتابخانانەی توانای گوتنەوەی وانەی ڕاستەوخۆیان هەیە، دەبێت بە نووسراوی فەرمی و بە ئاگاداری سەرپەرشتیار، ناوی مامۆستاکان ڕەوانەی بەشی پلاندانان بکەن.
8- پێویستە هەموو ڕۆژانی سێشەممەیەک مامۆستایان فیدباک و ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر ئاستی بەشداریکردنی قوتابیان پێشکەشی بەڕێوەبەری قوتابخانە بکەن.
لەکۆتایی نووسراوەکەدا کە واژۆی (دڵێر عەبدوڵا حەسەن) بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێری بەوەکالەتی لەسەرە، جەختکراوەتەوە کە وەزارەت گۆڕانکاری لە ساڵنامەی خوێندن و کاتی تاقیکردنەوەکاندا دەکات بە جۆرێک کە مافی قوتابیان پارێزراو بێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە