
شاخەوان عەبدوڵڵا: پـــەرلەمانتارانی نەوەی نوێ عـــەرەبی نــازانــن
باشە كەناڵەكەشیان عەرەبی زمانێكی تێدا نییە، وردەكاری لە كۆمێنتە
ئەم هەواڵە دوورە لەڕاستی یەوە ، هیچ پارەیەک سەرف نەکراوە …
گریمان ئەو پەرلەمانتارەی وەڵامی وەزارەتی بازرگانی بۆ کەناڵی nrt ناردوە عەرەبی نازانێت ، هەروەها گریمان لە کەناڵەکەش کەس نەیخوێندوەتەوە یان عەرەبی نازانن ، ئەی ئەو هەموو خەڵکەی کۆمێنتیان کردوەو دەست خۆشیتان نوسیوە بۆچی ئەو نوسراوەی کە کەناڵەکە دایناوە نەتانخوێندەوە ، نابێت تەنها ناونیشان بخوێننەوە ، لە نوسراوەکە هاتوە کە وەزارەتی بازرگانی بڕی ١٢٦ ملیاری لەسەرەتاوە تا ئێستا بۆ هەرێم ناردوە ، ئەگەر وەزارەتی دارایی پارەیان خستە سەرحسابی وەزارەتی بازرگانی ئەو کات پارەی جوتیارانیش سەرف دەکرێت ،
جوتیارە بەرێزەکان لەمانگی ڕابردوو کە یاوەری بەرێزتان بوین بۆ لای وەزیرو لەو کاتەوە تا دوێنێ بەبەردەوام لەسەر خەت بوین و دواین پەیوەندی من دوێنێ بوە لەگەڵ وەزارەت و دەڵێت هیچ پارەیەک نەخراوەتە سەرحسابمان ، هەروەها پێشنیاری ئەوەم کرد ئەو گەنمەی وەزارەتی بازگانی عێراق لەسایلۆکانی هەرێم دەیفرۆشێت داهاتەکەی بۆ پارەی جوتیاران سەرف بکرێت ، دیارە ئەو پێشنیارەش وەزیری دارایی عێراق رەتیکردوەتەوە و دەڵێت پارەم بۆ موچە پێویستە ،
تکا لە پەرلامانتارەکان و فراکسیونەکان دەکەم هەواڵیک راست نییە مەیدەن بەڕاگەیاندن دواجار متمانەی خەڵک لەدەست دەدەن .
تێبینی / لەکۆمێنت چەندین نوسراوی فراکسیون و ئەندامەکانی فراکسیونی پارتیمان دادەنێم کە رەزامەندی سەرۆک وەزیران و وەزارەتیشمان وەرگرتوە بۆ پارەی جوتیاران بەڵام بڵاومان نەکردوە چونکە دەزانیین جارێ پارە نەخراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی .
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە