نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لەیلا زانا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد

لەیلا زانا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد

لەیلا زانا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد

سیاسەتڤان و تێکۆشەری ناسراوی کورد و پەرلەمانتاری پێشووی تورکیا، لەیلا زانا، لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە شەهیدبوونی پۆلێک پێشمەرگە دەکات کە لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی ئێران گیانیان بەخت کرد. لە پەیامەکەیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم کۆستە خەمی تەواوی گەلی کوردە و یادەوەریی شەهیدان لە دڵی نەتەوەدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

سیاسەتڤان و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری کورد و پەرلەمانتاری پێشووی تورکیا لەیلا زانا  پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشی ئاڕاستەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە لە هێرشی مووشەکی ئێرانی.

لە پەیامەکەدا هاتووە “بە خەم و کۆڤانێکی مەزن هەواڵی گیانبەختکردنی شەش پێشمەرگەی قارەمان و برینداربوونی 30 پێشمەرگەی دیکەمان بیست. ئەمە خەمێکی گەورەیە نەک تەنیا بۆ ماڵبەتەکانیان، بەڵکوو بۆ تەواوی گەلی ئێمە. سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان بە کەسوکاریان و ئێوە  و گشت پێشمەرگە ڕادەگەیەنین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازین.

یاد و یادەوەرییان لە دڵی گەلی ئێمەدا دەژی و ڕێگەیان بەردەوام دەبێت”.

سەرۆکی حکوومەت لە وەڵامی پەیامەکەدا، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ هاوخەمییەکە، جەختی کردەوە کە شەهیدەکانمان هەمیشە لە دڵی گەلی کوردستاندا زیندوون و ڕێ و ڕێبازەکەشیان بەردەوام و سەرکەوتنیش بۆ گەلی کوردستان دەبێت.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *