نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: نەورۆز هێمایە بۆ سەركەوتن و ئازادی

مەسرور بارزانی: نەورۆز هێمایە بۆ سەركەوتن و ئازادی

“سوپاسی خۆڕاگری خەڵکی کوردستان دەکەم”

ئەمڕۆ هەینی 2026\3\20، بەبۆنەی هاتنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی 2726، مەسرور بارزانی، رایگەیاند: “گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گشت کوردستانييان، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس و کار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم و هیوای شادی و تەندروستییان بۆ دەخوازم.” 

سەرۆك وەزیران گوتیشی: “جەژنی نەورۆز بۆ گەلی کوردستان، هێمایە بۆ سەرکەوتن و ئازادی و ڕووبەڕووبوونەوەی زۆرداران و هاتنی بەهار و دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ. هیوادارم ئەم نەورۆزە، ببێتە دەستپێکی قۆناخێکی پڕ لە ئاشتی و ئاسوودەیی لە ژیانی خەڵکی کوردستان و کۆتاییهاتنی شەڕ و ناخۆشی لە ناوچەکە و جیهان بە گشتی.” 

سەرۆكی حكوومەت، سوپاسی خۆڕاگری خەڵکی کوردستانیشی كرد کە بەهۆی هێرشی ناڕەوا و تیرۆریستیانەی هێز و میلیشیا لە یاسا دەرچووەکان، ژیانی هاووڵاتییان رووبەڕووی دۆخێکی نەخوازراو كردووەتەوە و دڵنیای دا کە هەموو تواناکانیان دەخەینەگەڕ بۆ پاراستنی کوردستان و دوورخستنەوەی لە هەموو مەترسییەک. هەروەها سوپاسی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی هاوپەیمانان و لایەنە پەیوەندیدار و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی كرد بۆ هەوڵ و ماندووبوون و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بە کارامەیی و لێهاتوویی. 

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *