
پارتی دیموكراتی كوردستان له درێژه‌ی گۆڕانكاری له تیمی پارتی له حكوومه‌تی خۆجه‌ییه‌كان ،پارێزگاری دهۆك فه‌رهاد ئه‌تروشی له پۆسته‌كه‌ی لاده‌درێت كاندیدی نوێش بۆ پارێزگا دیاری كراوه.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی چرکە كەوتووە:” له درێژه‌ی گۆڕانكارییه‌كان له تیمی پارتی له حكوومه‌ته خۆجه‌ییه‌كان، پارێزگاری دهۆك فەرهاد ئەتروشی دەگۆردرێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاندووە، كە علی تەتەر بەرپرسی لقی 8 پارتی دیموكراتی كوردستان لە زاخۆ بە پارێزگاری نوێی دهۆک دەستنیشانکرا لە جێگای فەرهاد ئەتروشی.
