
بە بۆنەی دەرچوونی لە كۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕان، سەرۆک بارزانی پەیامێكی ئاڕاستەی ڕێكخەری نوێ و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان كرد و ڕایگەیاند: “هیوادارم هەڵبژاردنی سەركردایەتیی تازەی بزووتنەوەی گۆڕان خزمەتی پڕۆسەی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان بكات.”
پەیامی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز كاک دانا ئەحمەد مەجید، ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان
بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەكەتان، پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەم.
هیوادارم هەڵبژاردنی سەركردایەتیی تازەی بزووتنەوەی گۆڕان خزمەتی پڕۆسەی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان بكات.
هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
مەسعود بارزانی
17ی شووباتی 2026
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە