نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕۆژنامەنووسێكی كورد دەڵێ خۆبچوكردنەوەی ئۆپۆزیسیۆن بۆ ڕەیان كدانی من شەرم دەكەم

ڕۆژنامەنووسێكی كورد دەڵێ خۆبچوكردنەوەی ئۆپۆزیسیۆن بۆ ڕەیان كدانی من شەرم دەكەم

ڕۆژنامەنووسێكی كورد دەڵێ خۆبچوكردنەوەی ئۆپۆزیسیۆن بۆ ڕەیان كدانی من شەرم دەكەم

ڕۆژنامەنووس هانا چۆمانی لە نوێترین پۆستیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، ڕەخنەی توند ئاراستەی ئەو لایەنە سیاسییە کوردییانە دەکات کە سەردانی ڕەیان کلدانییان کردووە و ئەو هەنگاوەیان بە “مایەی شەرمەزاری” وەسف دەکات.
هانا چۆمانی بە ئازارەوە ئاماژە بەوە دەدات کە هێندە ئەو لایەنانە خۆیان لە بەردەم کلدانیدا بچووک کردووەتەوە، وەک کوردێک هەست بە شەرمەزاری دەکات، چونکە جێی داخە لایەنێک خاوەنی ژمارەیەکی زۆر کورسی بێت و بچێتە خزمەت کەسێک کە تەنیا سێ کورسیی هەیە و کارو پیشەی تەنیا دژایەتیکردنی کورد و کوردستانە.
ئەو ڕۆژنامەنووسە بەراوردێکی ژمارەیی دەکات و دەڵێت: “ئەو لایەنانەی چوونەتە لای کلدانی، نزیکەی ٣٠ کورسییان هەیە، کەچی دەچنە بەردەم سەرۆک میلیشیایەک کە هیچ پۆستێکی فەرمی و حکوومی و پەرلەمانیی نییە.”
هانا چۆمانی پرسیارێکی ڕژد لە لایەنەکانی (هەڵوێست، یەکگرتوو، نەوەی نوێ و کۆمەڵی دادگەری) دەکات و دەڵێت: “بە چ ناونیشانێک چوونەتە لای کەسێک کە جگە لە چەکداری و دژایەتیکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، هیچ سەنگ و پێگەیەکی تری نییە؟”

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *