
سەرکردەیەکی پلە باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگۆی رێککەوتنی پارتی لەگەڵ یەکێتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق رەتدەکاتەوە.
سەرکردەکەی پارتی ئەمڕۆ هەینی 30ی کانوونی دووەمی 2026، بە کوردستان24ی راگەیاند، هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ یەکێتی نەکراوە له بهرانبهر پێدانی پۆستێكى باڵاى حكوومهتى ههرێمی کوردستان، یهكێتی پۆستى سهرۆككۆمار بداته پارتى دیموكراتى كوردستان، بۆیە ئەو دەنگۆیانەی هەن، دوورن لە راستی و هیچ پێشنیازێکی وەها بۆ یەکێتی نەکراوە.
بەشێک لە میدیاکانی یەکێتی لە زاری سهرچاوهیهكى ئاگادار و باڵاى ناو حزبەکەیان بڵاویانکردووەتەوە، گوایە پارتی رازی بووە بەوەی، وەزارەتی ناوخۆى ههرێم لە بەرانبەر دەستبەرداربوونی یەکێتی لە پۆستی سەرۆککۆمار بە حزبەکەیان بدات، بەڵام سەرکردە پلە باڵاکەی پارتی رەتیکردەوە هیچ رێککەوتنێکی لەمجۆرە لەگەڵ یەکێتی کرا بێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە