
میدیای سووریا دەڵێ، حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی نوێ. بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە “کۆتایی بە هەموو پێکدادانە سەربازییەکان دەهێنرێ و بەرپرسیارێتی بواری ئاسایشی رۆژئاوای کوردستانیش دابەش دەکرێ.
لەفیزیۆنی سوریا خاڵەکانی ڕێککەوتنەکەی هەسەدە و دیمەشق ئاشکرا دەکات:
-لە ماوەی 2 رۆژی داهاتوودا، دەست بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دەکرێت.
-شەڕڤانانی هەسەدە لە ناوچەکانی ئێستای جێگیرکردنیان دەمێننەوە.
-کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ لە حەسەکە و قامیشلۆ و ناوچەکانی دیکە جێگیر دەكرێن.
-تەواوی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بە درێژایی هەموو هێڵەکانی شەڕکردن دەوەستێت.
-دەستكردن بەرێوشوێنەكانی تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لە دامودەزگاکانی دەوڵەتی سووریا دەکرێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە