نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / هاکان فیدان: دەبێت کورد لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی پارێزراو بێت

هاکان فیدان: دەبێت کورد لە سووریا مافی هاووڵاتیبوونی پارێزراو بێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، دۆخی سووریا دوای رووخانی بەشار ئەسەد بەرەو “ئاڕاستەیەکی ئەرێنی” دەڕوات. ئاماژە بەوەش دەکات، دەبێت کورد لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوودا ببێتە خاوەنی مافی تەواوی هاووڵاتیبوون، بێ ئەوەی لەژێر هەژموونی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)دا بێت.

لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ بەرنامەی “ئۆن زە ریکۆرد” کە لە ژمارەیەک دەزگای میدیایی نێودەوڵەتی پەخش دەکرێ، پاڵپشتیی ئەنقەرەی بۆ حکومەتی کاتیی سووریا بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع دووپاتکردەوە.

فیدان ئاماژەی بەوە کرد، لەدوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە هاوئاهەنگییەکی خێرا لەنێوان تورکیا، ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپادا دروستبووە بۆ دیاریکردنی چوارچێوەیەکی روون بۆ هەر حکومەتێک کە لە دیمەشق دەسەڵات دەگرێتە دەست.

بەپەلە

ترەمپ داواکارییەکی نەتانیاهۆی بۆ هاندانی ئێرانییەکان بۆ ڕاپەڕین ڕەتکردەوە

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرای دەکەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازێکی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی بۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *