نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / داواكاری گشتی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی دابخرێت به‌یه‌كجاری

داواكاری گشتی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی دابخرێت به‌یه‌كجاری

داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی داخستنی كەناڵی ئێن ئاڕ تی، نووسراوێكی فەرمیی بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەرز دەكاتەوە.

بەپێی نووسراوێكی ئازاد حەسەن سەرۆكی داواكاری گشتی بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، داوا کراوە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی گیان و تەندروستیی گشتی، هەڵسن بە داخستنی یەكجارەكی كەناڵی ئێن ئاڕی تی كوردی و عەرەبی.

لە نووسراوەكەدا باس لەوەش كراوە، هۆكاری داواكارییەكە بەهۆی ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانەیە كە هاندانە بۆ خەڵك و پێشێلكردنی سەرجەم ڕێكار و رێنوێنییەكانی وەزارەتی تەندروستی.

باس لەوەش كراوە، هەواڵەكانی ئەو كەناڵە دەبێتە هۆی شڵەژانی باری دەروونی هاووڵاتییان لە سات و كاتێكی وا هەستیار و ترسناك.

لە كۆتایی نووسراوەكەدا داوا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری كراوە لە ئەنجامەكەی ئاگەدارییان بكەنەوە.

كەناڵی ئێن ئاڕ تی پێشتر بەهۆی دەرچوون لە ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و پێشێلكاری كاری ڕۆژنامەنووسی چەندان جار سزا دراوە و پەخشەكەی وەستێنراوە.

شاسوار عەبدولواحید خاوەنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی بوونی سكاڵایەكی زۆر لەسەری كە خواردنی مافی هاووڵاتییانە، چەندان جار گیراوە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *