
مەسرور بارزانی و ڕاوێژکاری کۆماری ئۆستریا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 20/1/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ کریستیان ستۆکەر ڕاوێژکاری کۆماری ئۆستریا (نەمسا) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا، هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئۆستریا کردەوە.
هەروەها هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ڕووبەڕوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە