
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 17/1/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پیرمام، لەگەڵ تۆم باراک، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سووریا و باڵوزی ئەمەریکا لە تورکیا کۆبووەوە.
لە دیدارێکی تایبەتدا کە وێندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێ کرا و جەخت لە چارەسەریی ئاشتییانەی کێشەکان و پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە