نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی و تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سووریا لە کۆبوونەوەدان

سەرۆک بارزانی و تۆم باراک و مەزڵووم عەبدی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سووریا لە کۆبوونەوەدان

کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و نوێنەری ئەمریکا دەستی پێ کرد، بڕیارە دواتر فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا بکات، ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە هەڵگیرسانی شەڕی سوپای سووریا و هەسەدە.

سەرچاوەیەکی تایبەت ڕاگەیاند، کەمێک لەمەوبەر لە شاری هەولێر، کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و تۆم باراک، نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ سووریا دەستی پێ کرد و بڕیارە دواتر مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا بکات.

ئەم کۆبوونەوەیە کە بە نێوەندگیریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە، ئامانجی سەرەکیی لێی ڕێگریکردنە لە هەڵگیرسانی شەڕێکی بەرفراوان لە نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی هەسەدە. ئەم جووڵە دیپلۆماسییەی واشنتن دوای زیادبوونی ئاڵۆزییە مەیدانییەکانی حەلەب و هەڕەشەکانی دیمەشق بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دێت.

چاودێران هۆشداری دەدەن لەوەی هەر پێکدادانێکی نوێ، دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی 10ـی ئاداری ساڵی ڕابردوو، کە تایبەت بوو بە تێکەڵکردنەوەی دامەزراوەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەر لەگەڵ حکوومەتی سووریا. لەبەر ئەوە، ئەم کۆبوونەوەیە بە هەوڵێکی کۆتایی بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە دادەنرێت

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *