نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر نهێنیی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و وەزیری بەرگریی سووریا ئاشکرا دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر نهێنیی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و وەزیری بەرگریی سووریا ئاشکرا دەکات

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە راپۆرتێکدا وردەکاریی ئەو هێزە “تووندڕەوانە”ـی ئاشکرا کرد کە هێرش دەکەنە سەر حەلەب؛ هەروەها بۆ یەکەمجار زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەیەکی 4ـی ئەم مانگەی مەزڵووم عەبدی و وەزیری بەرگریی سووریا لە دیمەشق بڵاوکردەوە کە تێیدا دیمەشق رەتیکردووەتەوە سووتەمەنی بۆ گەڕەکەکان بنێرێت.

رۆژی چوارشەممە، 07-01-2026، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر راپۆرتێکی وردی لەسەر دۆخی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ئێوارەی 6ـی کانوونی دووەمەوە هێرشێکی فراوان دەستیپێکردووە.

راپۆرتەکە زانیارییەکی هەستیاری تێدایە و دەڵێت: “لە کۆبوونەوەی رۆژی 4ـی کانوونی دووەمی 2026 (سێ رۆژ لەمەوبەر) لە دیمەشق لەنێوان جەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا بەڕێوەچوو، ئێمە داوامان کرد رێگە بە تانکەرەکانی سووتەمەنی بدرێت بچنە نێو گەڕەکەکان.”

بەپەلە

ترەمپ داواکارییەکی نەتانیاهۆی بۆ هاندانی ئێرانییەکان بۆ ڕاپەڕین ڕەتکردەوە

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرای دەکەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازێکی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی بۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *