نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پیرۆزبایی جەژنی یارانی قەوڵتاس لە کاکەییەکان دەکات

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی جەژنی یارانی قەوڵتاس لە کاکەییەکان دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیى (یارسانان) کردووە بەبۆنەی هاتنی جەژنى یارانی قەولتاس کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بە بۆنەى هاتنی جەژنى یارانی قەولتاس، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەی گشت خوشک و برایانی کاکەیى (یارسانان) لە کوردستان و جیهان دەکەم، ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن لە خۆشی و ئاسوودەییدا بەسەر ببەن.

کاکەییەکان بەشێکی گرنگی گەلی کوردستانن و خاوەنی خەبات و تێکۆشان و مێژوویەکی پڕ لە سەروەرین لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا و هیوادارم لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی دیکەی کوردستاندا، هەمیشە بە تەبایی و لە ئاشتیدا بژین.

جەژنی قەوڵتاس پیرۆز بێت و هەر لە خۆشی و کامەرانیدا بن.

مەسرور بارزانى
سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان
2026/1/3

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *