نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەیی شەش تەوەرەوە دەکات

مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەیی شەش تەوەرەوە دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو، 03ـی کانوونی دووەمی 2026، بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی و ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆک، کۆبوونەوەیەکی باڵا و گرنگ لە پیرمام ئەنجام بدات. ئەم کۆبوونەوەیە کە یەکەمین دیداری فەرمیی مەکتەبی سیاسییە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تەرخان دەکرێت بۆ تاوتوێکردنی چەندین دۆسێی هەستیار، کە لە سەرووی هەموویانەوە پرسی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و کاندیدی پارتی بۆ ئەو پۆستە و پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی فیدراڵ و حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستانە.

سەرچاوەیەکی باڵا لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کردووە کە کۆبوونەوەکە تەوەری جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت، لەوانە هەڵسەنگاندنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە هەڵبژاردنی هەیبەت حەلبووسی وەک سەرۆک و عەدنان فەیحان و فەرهاد ئەترووشی وەک جێگرانی یەکەم و دووەم کۆتایی هات. هەروەها جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە دەکرێتەوە. یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی کۆبوونەوەکە، بڕیاردانە لەسەر ئەوەی ئایا پارتی کاندیدی تایبەت بە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەبێت یان لەگەڵ لایەنەکان دەگاتە ڕێککەوتنێکی دیکە، چونکە ئەم پرسە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان لە حکوومەتی داهاتوودا.

ئەم جووڵە سیاسییەی پارتی لە کاتێکدایە کە بەپێی ماددەی 72ی دەستووری عێراق، تەنها 30 ڕۆژ لەبەردەم پەرلەماندایە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارێکی نوێ دوای دیاریکردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان. دوای ئەوەی سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت، ئەرکی ڕاسپاردنی کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ دەکەوێتە ئەستۆ. پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هێزێکی کاریگەر و براوە لەسەر ئاستی عێراق، دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم کۆبوونەوە ستراتیژییەوە نەخشەڕێگەی خۆی بۆ قۆناغی داهاتوو دیاری بکات و گەرەنتی پشک و ئیستیحقاقە نیشتمانییەکانی هەرێمی کوردستان بکات لە ناو کێشە و ئاڵۆزییەکانی عێراق و ناوچەکەدا

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یونێسکۆ کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ خالید ئەلعینانی، به‌ڕێوه‌به‌رى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *