نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو و لێکەوتنەوەی گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی، پیاوێکی تەمەن 72 ساڵ و ئافرەتێکی 22 ساڵ و برینداربوونی 12 هاووڵاتیی دیکە، دەستبەجێ بەڕێز وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی چەمچەماڵ، چاودێریی ڕێکارەکانی فریاگوزاری نەخۆشان و قوربانیانی ئەم ڕووداوە کرا و لەلایەن تیمەکانی فریاگوزاری و ئەمبوڵانس و لە هۆڵی پێشوازی لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی کاری پێویست و خێرا ئەنجام درا.

دەشڵێ:  لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ئەم ڕووداوە، دەستبەجێ هەموو ڕێکارێکی تەندروستی گیرایە بەر.

دەشڵێ: مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام لەسەر هێڵ و پرسینەوە و بەدواداچوونی ڕوداووی لافاوەکە بووە.

“سوپاسی بەڕێزان بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بەڕێوەبەر و تیمەكانی پزیشكی فریاكەوتن و تیمەكانی فریاگوزاری و پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی چەمچەماڵ دەكەین كە دڵسۆزانە بە ئەركی خۆیان هەڵساون و لە خزمەت هاووڵاتییاندا”.

بەپەلە

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبەداخێكی زۆرەوە لە ئەنجامی بارانبارینی زۆر و لافاوەوە لە سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *