نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی دارایی: کرێی وانەبێژی مامۆستایان زیاد دەکرێت

وەزارەتی دارایی: کرێی وانەبێژی مامۆستایان زیاد دەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، ڕێنمایی دارایی ژمارە ( 17) ی ساڵی / 2025 تایبەت بە زیادکرنی کرێی وانەبێژی بۆ مامۆستایانی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پاڵپشت بە بڕگەی یەکەم لە کۆنووسی لێژنەی دەرکردن و پێداچوونە بە ڕێنماییە داراییەکان کە ژمارە 147 لە 18-11-2025 تایبەت بە هەموارکردنەوەی بڕگەی (یەکەم)ـی ڕێنماییەکان ژمارە 19ـی ساڵی 2017 بڕیاردرا:

یەکەم: کرێی وانەبێژی ئەو مامۆستاییانەی کە لە سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەن  بە (هەمیشەیی و گرێبەست) بۆ هەر وانەیەک بڕی 4000 دینار خەرج دەکرێت بە مرجێک (نسابی) وانە وتنەوەی خۆی تەواو بکات بە پێی (سیستەمی قوتابخانە بنەڕەتییەکان و خوێندنگە ئامادەییەکانی ساڵی 2009.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *