نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / عەلی باپیر بڕیاری كۆنگرەی كۆتایی كۆمەڵی دادگەری دەدات؟

عەلی باپیر بڕیاری كۆنگرەی كۆتایی كۆمەڵی دادگەری دەدات؟

وردە كاری لە كۆمێنتە

هەڵبژاردن لە دووای هەڵبژاردن كۆمەڵی دادگەری بە سەرۆكایەتی عەلی باپیر ڕوبەڕوی شكست دەبێتەوە، متمانەی لە ناو هاووڵاتییان نەماوە و ئەندامان و لایەنگرانیان سزای دەدەن.

چاودێرانی سیاسی بڕوایان وایە، ئێستا كاتی ئەوەییە عەلی باپیر سەرۆكی حزبەكە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حزبەكە بدات و خۆی تەرخانبكات بۆ كاری نوسین، دوور بكەوێتەوە لە سیاسەت.

سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ چركە لە ناوەندی بڕیاری كۆمەڵی دادگەری پێمانی ڕاگەیاند:” دانان بە شكستی كۆمەڵی دادگەری بە سەرۆكایەتی مامۆستا عەلی باپیر هیچ عەیبە نییە و ئێمە هەڵبژاردن لە دووای هەڵبژاردن خەڵك متمانەی پێمان نەماوە و سزا دەدرێن، بۆیە دەبێت پێداچوونەوە بەخۆماندا بكەین.

وتیشی:” تەنانەت قسە لەسەر كۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵی دادگەری هەیە، مامۆستا لە سیاسەت خانەنشین ببێت و برایانی تر بڕیاری خۆیان بدەن ئایا حزبی نوێ دروست دەكەن یان ئەوانیش دەڕۆنە ناو حزبەكانی تر ئەوە بڕیار لای خۆیان دەبێت.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *