نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت ماستەرپلانی پڕۆژەی بەنداوی دوین و نۆژەنکردنەوەی قەڵای دوینی بەسەر کردەوە

سەرۆکی حکوومەت ماستەرپلانی پڕۆژەی بەنداوی دوین و نۆژەنکردنەوەی قەڵای دوینی بەسەر کردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/6، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ماستەرپلانی پڕۆژەی بەنداوی دیوین-ی بەسەر کردەوە کە ئێستا لە دروستکردندایە.

بەنداوی دوین کە 40 کیلۆمەتر لە باکووری شاری هەولێرەوە دوورە، ساڵی ڕابردوو لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە بەردی بناخەکەی دانرا کە توانای گلدانەوەی 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

سەرۆکی حکومەت لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە گرنگیی پڕۆژەکە کرد وەکوو بەنداوێکی مامناوەند کە کاریگەرییەکی باشی لە ڕووی ژینگەیی و کەشوهەوای ناوچەکە و ڕۆڵێکی گرنگی لە گلدانەوەی ئاو و بەکارهێنانی لە بواری کشتوکاڵی و گەشتیاریی دەبێت و هەلی کاریش بۆ خەڵکی ناوچەکە دروست دەکات.

پاشان سەرۆکی حکومەت نۆژەنکردنەوەی قەڵای دیوین-ی بەسەر کردەوە کە شوێنەوارێکی گرنگ و گەشتیاریی ناوچەکەیە .
سەرۆکی حکومەت لەبارەی گرنگی قەڵاکەوە گوتی ئەمە شوێنێکی مێژوویی و گەشتیاری ئێمەیە و پێویستە خەڵکی ئێمە بزانێت کە ناوچەکە بە چ سەردەمێک تێپەڕیوە کە قەڵای سەلاحەددین ئەییوبییە کە لە چەند سەردەمێکدا نۆژەنکراوەتەوە و ئێستاش حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لە سەر نەخشەی کۆنی خۆی نۆژەنی دەکاتەوە کە بەشێکە لە بەرنامەکانمان لە بواری گرنگیدان بە شوێنەوار و ناوچە گەشتیارییەکانمان.

هەروەها سەرۆکی حکومەت لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندن لەبارەی بابەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانەوە گوتی ” بابەتی مووچە بە سیاسیی کراوە. ئەمە چەندین جارە و هەمیشەش گوتوومانە، حکوومەتی هەرێم هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە؛ هەرچی پێویست بووبێت، بە زیادەشەوە کردوومانە. چاوەڕێ ئەوە بووین حکوومەتی فیدراڵیش لە ئاستی بەرپرسیارەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕەفتار بکات، بەڵام بەداخەوە هەموو کاتێک پێدانی مووچە دوادەخات بەڵام بەردەوام دەبین، بزانین ئەگەر توانیمان لە ماوەیەکی کەم، مووچەی مانگەکانی داهاتووش وەربگرینەوە. بەرپرسیارێتییەکە زياتر دەکەوێتە سەر شانی بەغدا و من داوا دەکەم، ئەو کەسانەی کە زۆر جار گلەییش دەکەن، با ڕووی گلەییەکانیان لە بەغدا بێت“.

بەپەلە

پرۆژەکانمان گۆڕانکارییەکی جۆریی لە ژیان و تەندروستیی هاووڵاتییانمان دێتەوە ئاراوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵی خۆی بە دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی ڕێڕەوی ژیان دەربڕی و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *