
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا، ڕایگەیاند، كە پێشوازیی لە ڕێككەوتنی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە دەكەن و هیواداریشە ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی سەقامگیریی درێژخایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی 10ـی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) پەیامێكی لەبارەی ئاگربەست لە غەززە بڵاو كردەوە و نووسیویەتی: “ئێمە پێشوازیی لە ڕێككەوتنی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە دەكەین.”
سەرۆكی حكوومەت ئەو هەنگاوە بە دەستپێكیكی گرنگ بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی لە ناوچەكە ناو دەبات و دەشڵێت: “هیوادارین ئەم هەنگاوە ڕێگەخۆشكەر بێت بۆ هێنانەكایەی سەقامگیریی درێژخایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.”