نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چالاكێكی گەرمیان.. لەگەڵ ناوی مەسرور بارزانی گوێ بیستی پڕۆژەی ستراتێژی دەبین

چالاكێكی گەرمیان.. لەگەڵ ناوی مەسرور بارزانی گوێ بیستی پڕۆژەی ستراتێژی دەبین

وردەكاری لە كۆمێنتە

ماوەی دوو ڕۆژە سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی لە پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە، چەندین پڕۆژەی گرنگی ڕێگاوبان و نەخۆشخانە و پارك و پێشەنگای ئۆتۆمبێلی كردووەتەوە، لە پاش یەك ساڵ ئەو بەڵێنانەی پێدابوون پڕۆژەكانیان تەواو بوون.
كامەران لە تیف چالاكوانی كۆمەڵگای مەدەنی لە ئیدارەی گەرمیان بە چركە ڕاگەیاند:” كاتێك ناوی مەسرور بارزانی دەهێندرێت لە پاڵیدا گوێ بیستی پڕۆژەی ناوازە و ستراتێژی دەبین، هەنگاو بە هەنگاو وڵاتی ئێمە پێشدەكەوێت لە چوار چێوەی دەوڵەتانێك دەكوڵێن، ئێستاش لە گەرمیان چەندین پڕۆژە كاری تێدادەكرێت بڕێاری مەسرەر بارزانیان هەیە، داوا دەكەین هەنگاوی ئاوەدانی خۆی جارێكی تر بگەیەنێتەوە گەرمیان.

ژیان جەلال لە پارێزگای سلێمانی لای خۆیەوە بە چركە دەڵێ:” سەرباری قەیرانی تووندی دروستكراو بۆ كوردستان، بەڵام بە هەوڵی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی ، كاروانی ئاوەدانی بەردەوامە، دوو ڕۆژە چاومان بە چەندین پڕۆژەی گرنگ كەوت تەمەنی بڕیار لێدانیان كەمتر لە ساڵێكە، لە دهۆك و زاخۆ كرانەوە، ئێستاش لە سلێمانی شەقامی 100 مەتری 75% تەواو بووە و دەیان پڕۆژەی تر دەكرێت بە بڕیاری سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی بووە، كاروانی ئاوەدانی بەردەوام و خوا و گەل پشتیوانییەتی.

تاڤان بارزانی هاووڵاتی پارێزگای هەڵەبجە، بە چركە ڕاگەیاند:” سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی لەكوێ بێت ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی ڕوی تێدەكات، خۆشحاڵم دەبینم دهۆكی دەلال و زاخۆ گەشاونەتەوە بە هەوڵی سەرۆك وەزیران بارزانی.

خۆشناو لاوان لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە چركە ڕا گەیاند:” مەسرور بارزانی هەموو ڕێگاكانی لێدادەخەن نەیارانی ناوخۆ و دەرەكی، بەڵام بە ئیرادەی بەهێزی لە هەنگاوەكانی چاكسازی و ئاوەدانی پێشككەوتن بەردەوامە، ساڵانی سەرۆك وەزیرانی وڵاتی بەتەواوەتی گۆڕیوە و شار و گوند نەماوە پڕرژەی بۆنەكرێت، ئێستا ئێمە ڕكابەری وڵاتانی پێشككەوتوو دەكەین لە پێشككەوتن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: ئێمە پێشوازیی لە ڕێككەوتنی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە دەكەین

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا، ڕایگەیاند، كە پێشوازیی لە ڕێككەوتنی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *