
مه‌سروور بارزانی پشكی شێری پاره‌ی سه‌رفكراو بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا به پارێزگای سلێمانی داوا ئێواره‌ی پێنچشه‌مه‌ش بڕی دوو ملیار دیناری تری بۆ سه‌رفكرد، هاوڵاتیانی سلێمانی سوپاسی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن بهتهنك ته‌ندروستی شارهكهیانهوهیه.
هاوكار ئه‌حمه‌د هاووڵاتییه‌كی سلێمانی،بۆ چركه ڕایگه‌یاند، دابینكردنی پاره بۆ ته‌ندروستی سلێمانی له‌و دۆخه‌ی ئێسته كارێكی زۆر باشبوون، به‌م دوو ملیار دیناره ده‌توانرێ پێویستی و كه‌موكورتییه‌كان پڕ بكرێنه‌وه، حكوومه‌ت به ته‌واوی له خه‌می هاووڵاتییانه و ده‌یه‌وێ به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه زاڵ بێ و به‌ره‌و خراپبوونی زیاتر نه‌ڕوات، پێویسته هاووڵاتییانیش خۆپارێزی بكه‌ن.
مه‌ریوان ناسر كه هاووڵاتییه‌كی تری ئه‌و شاره‌یه و به چركه‌ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی ئێسته به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و بێ جیاوازی خزمه‌ت ده‌كات، بێ گوێدان به قسه‌ی هیچ لایه‌نێك، بڕیاری ناردنی ئه‌م بڕه پاره‌یه‌یش سوودی زۆری ده‌بێ و وه‌كو بودجه‌یه‌كی فریاگوزاری ده‌كرێ ناوی بنێن، چونكه دۆخی سلێمانی به‌ره‌و خراپبوون ده‌ڕوات و پێویستی به‌و بودجه خێرایه‌یه بوو.