نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزیری ناوخۆ جەختی لەسەر بەهێزیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کردەوە

وەزیری ناوخۆ جەختی لەسەر بەهێزیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کردەوە

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ، هەڕەشەکانی داعش هێشتا بەردەوامن و رووبەڕووی قاچاخچێتیش دەبنەوە، هاوکات جەخت لەسەر بەهێزیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و خواستی پەرەپێدانی دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا تیشکی خستە سەر چەند پرسێکی ئەمنی و سیاسیی و ئابووری گرنگ و رایگەیاند: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی لەگەڵ حکوومەتی ئەمریکادا هەیە و دەیەوێت هاوبەشیی بەردەوامی لەگەڵ ئەمریکادا هەبێت”.

وەزیری ناوخۆ گوتی: “دەمانەوێت پەیوەندییەکی بەهێزمان لەگەڵ ئەمریکا و کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا هەبێت”.

هەروها ئاماژەی  بەوە کرد کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و دروستکردنی هەلی کار بۆ گەنجان.

سەبارەت بە هەڕەشە ئەمنییەکان، رێبەر ئەحمەد گوتی: “هێشتا هەڕەشەی داعش لەناو نەچووە و لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان چالاکن. هێزەکانمان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان بەردەوامن لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعشدا. هەروەها هێرشی میلیشاکان بۆ سەر ژێرخانی وزە، ناسەقامگیری دروست دەکات”.

بەپەلە

سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی ئیمارات دۆخی گشتیی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 3/10، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *