
سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە ڕێککەوتنەکە بۆ کوردستان24 ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەکان لە 17ـی تەممووزەوە دەستیان پێکردووە و لەم ماوەیەدا سەردانی تەواوی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کراوە و دوای هەڵسەنگاندنی کێشە هونەرییەکان، گفتوگۆیەکی زۆر لە 11ـی ئەم مانگە ڕێککەوتن لە سەرمیکانیزمی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، کە هەناردەکردنەکە بە گوێرەی بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی 50 هەزار بەرمیل بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێم گلدەدرێتەوە، بەرهەمەکەی دیکە بۆ هەناردەکردن ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.