نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی شێخەكان و كەسایەتیی هۆزەكانی عێراق كرد

سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی شێخەكان و كەسایەتیی هۆزەكانی عێراق كرد

لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهێنانی شاندی میوانی كرد و ڕۆڵی هۆزەكانی عێراقی لە پاراستنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و ڕۆحیی پێكەوەژیان لەنێوان ڕۆڵەكانی نیشتمان بەرز نرخاند.

هەر لەو دیدارەدا شاندی میوان جەختیان لە بڕوای پتەوی خۆیان لەمەڕ یەكڕیزیی عێراقییەكان كردەوە وەك بنەمایەك بۆ سەقامگیری و هەروەها دیالۆگشیان وەك باشترین ڕێگە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە قەڵەم دا.
هەروەها شاندی میوان پشتگیریی خۆیان بۆ ڕوانگەی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی لە نەجەفی ئەشرەف دووپات كردەوە كە چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت و یاسا باڵادەست بێت و دادپەروەری لەنێوان هاووڵاتییان بەدی بێت.
شاندی میوان هەر جۆرە دەستێوەردانی دەرەكییان لە كاروباری عێراق ڕەت كردەوە و جەختیان لەوە كردەوە كە عێراقییەكان ئەو تواناییەیان هەیە كە كێشەكانیان لە ڕێگەی دیالۆگ و یەكترقبووڵكردن دوور لە جەمسەرگیرییە هەرێمی و دەولییەكان چارەسەر بكەن.

ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتەکان ئاگاداردەکاتەوە

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *