نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی: لە ساڵدا کەم ڕۆژ هەن یادی تاوانەکانی حکوومەتەکانی عێراق دەرهەق بە گەلی کوردستان نەبێت

سەرۆک بارزانی: لە ساڵدا کەم ڕۆژ هەن یادی تاوانەکانی حکوومەتەکانی عێراق دەرهەق بە گەلی کوردستان نەبێت

سەرۆک بارزانی لە یادی 42 ساڵەی ئەنفالی 800 بارزانی ڕایگەیاند: “لە درێژایی ساڵدا کەم ڕۆژ هەن یادی کارەسات و تاوان و زوڵمێک نەبێ کە لە لایەن حکوومەتەکانی عێراق دەرهەق گەلی کوردستان کرابێت”.

ڕۆژی پێنجشەممە 31ی تەمووزی 2025، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی یادی 42 ساڵەی جینۆسایدی بەرزانییەکان ڕایگەیاند: “چل و دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ، ڕژێمی پێشووی عێراق هەشت هەزار پیاوی پیر و گەنجی بارزانی لە تەمەنی نۆ ساڵ هەتا پیرەمێردی نەوەد ساڵان بەزۆر ڕاپێچی بیابانەکانی باشووری عێراقی کردن و لەوێ دڕندانە کۆمەڵکوژی کردن. ئەو تاوانە بەشێک لەو تاوانانە بوو کە بەسەر ڕۆڵەکانی گەلی کوردستاندا هاتووە، هەر لە بێسەروشوێنکردنی دوازدەهەزار گەنجی فەیلی و ئەنفالی گەرمیان و بادینان و کیمیانبارانکردنی هەڵەبجە و دەڤەرەکانی تری کوردستان بگرە هەتا تەعریب و ڕاگواستنی بەزۆری هاووڵاتیانی کورد”.

سەرۆک بارزانی جەختی کردووەتەوە “ئەو عەقلیەتەی لەپشتەوەی ئەو تاوانە و تاوانەکانی تر بوو، عەقلیەتی شۆڤینی و نکۆڵیکاری بوو کە بۆ هەموو عێراق بووە سەرچاوەی نەهامەتی و دواکەوتن. بە داخەوە هێشتا هەندێ کەس هەن کە عیبرەتیان لە مێژوو وەرنەگرتووە و هەر بەو عەقلیەتە سیاسەت دەکەن. دەبێ هەموو لایەک بزانن هەتا ئەو عەقلیەتە مابێت، عێراق هیچ کات ناحەسێتەوە”.

سەرۆک بارزانی لە یادی ئەنفالی بارزانییەکاندا سوپاسی جەماوەری دەشتی هەولێر و هەریر و سۆرانی کردووە کە لەم ڕۆژە سەختانەدا هاوسۆزی بارزانییەکان بوونە و یارمەتییان داون. پێزانینیشی بۆ خۆڕاگریی کەسوکاری ئەنفال و بە تایبەتی ئەو دایک و ئافرەتە بارزانییانە دەربڕیوە کە ساڵانێکی دوورودرێژ ئازاری لەدەستدانی ئازیزانیان چەشتووە.

سەرۆک بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا هەزاران سڵاوی بۆ گیانی پاکی بارزانییە ئەنفالکراوەکان و هەموو شەهیدانی ئەنفال و شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان ناردووە.

بەپەلە

پەیامێک لە بارەگای بارزانییەوە r

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە توندی سەرکۆنەی تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *