
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، لە مەرزی سەیرانبەن لە هەر شۆفێرێك بڕی 100 دۆلار وەردەگیرێت، كە ئەمەیش سەرانەیە و ڕەنگە یەكێتی بیەوێت بەم ڕێگەیەیە پارەی 122 ئۆتۆمبێلەكەی ئەندامانی سەركردایەتی حزبەكەی، پڕ بكاتەوە.
كەریم عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی گۆڕان، حوزەیران،ڕاگەیاند، لە مەرزی سەیرانبەن، بەناوی دڵنیایی و كۆمەڵێ شتی بێ بنەماوە، بۆ هەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر بڕی 100 دۆلاری ئەمەریكی وەردەگیرێت.
زیاتر گوتی، پێوەندیم بە قایمقامی پێنجوێن و وەزیری داراییەوە كردووە و لەسەر ئەو بابەتە قسەم لەگەڵ كردوون و هاتوونەتە سەر خەت، بەڵام ئەم حاڵەتە لە مەرزەكانی تریش لە زیادبوونە و حزبی دەسەڵات كە یەكێتییە لە پشتیەتی.
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە تەنزەوە گوتی، یەكێتی 122 ئۆتۆمبێلی بۆ ئەندامانی نوێی سەركردایەتی حزبەكەی كڕیوە، ڕەنگە بەو جۆرە كارە بیەوێ پارەكەیان دەربێنێتەوە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە