نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، لە پەیمانگە و زانكۆكان ئاسانكاریی تایبەت بۆ رزگاربوانی دەستی داعش دەكرێ

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، لە پەیمانگە و زانكۆكان ئاسانكاریی تایبەت بۆ رزگاربوانی دەستی داعش دەكرێ

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكوومەت، ئاسانكاریی تایبەت بۆ رزگاربوانی دەستی داعش دەكرێ و بۆ ئەو مەبەستە نووسراوێكی تایبەت ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كرا.
لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، نووسراوێكی ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كرد و تێیدا ئاماژە بەوە كراوە.
بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ گەڕانەوە و بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن بۆ رزگاربووانی دەستی تیرۆرستانی داعش، بە تایبەت (ڕزگاربوانی ئێزدی)، كە ناویان لە لیستی ڕزگاربواندا تۆمار كراوە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیران، كاری پێویست ئەنجام بدەن بە:
دیاریكردنی چوارچێوەیەك بۆ وەرگرتنی رزگاربوانی دەستی تیرۆرستانی داعش لە گشت زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان لە قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و خوێندنی باڵا و پێشكەشكردنی ئاسانكاریی گونجاو بە ڕەچاوكردنی ئاستی زانستی.
لێخۆشبوون لە كرێی خوێندنی (پارالێڵ) لە گشت زانكۆ و پەیمانگەكانی سەر بە وەزارەتتان.
سوودمەندبوانی هەردوو خاڵی سەرەوە تەنیا ئەو رزگاربوانە دەگرێتەوە كە لە لیستی رزگاربوانی بەردەست لەلایەنی پەیوەندیداری حكوومەت ناویان تۆمار كراوە.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: گوتیان دەتانڕووخێنین، دەتانوەستێنین، تێكی دەدەین، گوتمان ناتوانن و نەشیانتوانی

دەقی گوتاری مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی: دەستخۆشیتان لێ دەكەم و ماندوو نەبن، دەزانم زەحمەتە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *