
دژە تیرۆری کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، 16-7-2025 لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، “بەگوێرەی زانیارییەکانی دژە تیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاژێرەکانی 6:00 و 6:15، لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتیی DNO لە پێشخابوور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ”.
هەروەها دەشڵێت، “لە کاژێر 7:00 لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتیی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ”.
بەپێی زانیارییەکانی دژە تیرۆر، “جگە لە زیانی مادیی کە بەر کێڵگەکان کەوتوون، هێرشەکان زیانی گیانییان نەبووە”.