
ڕۆژی سێشەممە 15ی تەمووزی 2025، کۆنسولخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند؛ “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەرکۆنەی ئەو ھێرشە درۆنیانەی ئەم دواییە دەکات لە سەرانسەری عێراقدا، بە ھەردوو ھێرشی درۆنی ١٤ و ١٥ مانگی تەمووزیشەوە بۆ سەر ژێرخانی گرنگی کێڵگە نەوتییەکانی خورمەڵە و سەرسەنگ لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا.
لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆنسولخانەی ئەمریکدا هاتووە: “پێویستە حکومەتی عێراق پیادەی دەسەڵاتی خۆی بکات بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی لایەنە چەکدارەکان بۆسەر ئەو شوێنانە لە ناوخۆی وڵاتدا، بەو شوێنانەشەوە کە کۆمپانیا عێراقی و نێودەوڵەتییەکان وەبەرھێنانیان لە داھاتوی عێراقدا کردووە”.
جەختیشی کردووەتەوە؛ “ئەو ھێرشانە قبوڵکراونین و ھەڕەشەن بۆسەر سەروەریی عێراق و تەگەرە دەخەنە بەردەم ھەوڵەکانی عێراق بۆ سەرنجڕاکێشانی وەبەرھێنانی دەرەکی”.
کۆنسولخانەی ئەمریکا حکوومەتی عێراقی هان داوە “لێکۆڵینەوە بکات تا بزانێت کێ لە پەنای ھێرشەکانەوەیە و ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتییان بکاتەوە”.