نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە.. ناوەڕۆكی كۆبونەوەی پارتی و یەكێتی بە سەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی

بەپەلە.. ناوەڕۆكی كۆبونەوەی پارتی و یەكێتی بە سەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی

وردەكاری لە كۆمێنتە

كۆبونەوەی لوتكەی پارتی و یەكێتی بە سەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی سەرۆكی یەكێتی بەڕێوەدەچێت و كۆبونەوەكە پێوەندی بە یەكهەڵوێستی و هەناردەی نەوت و گفتوگۆی هەولێر و بەغدا.

سەرچاوەكی تایبەتی باڵای پارتی بۆ چركە ڕای گەیاند: بەیانی كۆبونەوەی لوتكەی یەكهەڵوێستی كوردی بە سەرۆكایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی لە نێوان پارتی و یەكێتی بەڕێوەدەچێت، سەرۆكایەتی وەفدی یەكێتی لە لایەن بافڵ تاڵەبانی سەرۆكایەتی وەفدی یەكێتی دەكات.

سەرچاوەكە وتیشی” بەیانی كۆبونەوە بە وردی باس لە یەكگرتووی پارتی و یەكێتی و یەكهەڵوێستی كوردی دروست بكرێت، هەنگاونان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناخە نالەبارەی دروست كراوە بۆ خەڵكی كوردستان لە لایەن سەرانی عێراق.

سەرچاوەكە وتیشی: سەرۆك بارزانی مەبەستییەتی كۆتایی بەم دۆخە بهێندرێت، نابێت هیچ كەس زاتی ئەوە بكات گەلی ئێمە سزا بدات، دەبێت كۆتایی بەم سیاسەتە دووژمن كارانە بهێندرێت.

زانیاریەكانی چركە باس لەوە دەكەن، كۆبونەوە بە وردی چارەسەر بۆ قەیرانی دارایی باس دەكات لەگەڵ هەناردە كردنەوەی نەوتی كوردستان و گفتوگۆی بەغدا و هەولێر و یەكهەڵوێستی كوردی لەبەرامبەر سیاسەتەكانی بەغدا.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *