نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەم شەوە، شاخەوان عەبدوڵا لەسەر مووچە هاتە دەنگ و دەڵێت..

بەم شەوە، شاخەوان عەبدوڵا لەسەر مووچە هاتە دەنگ و دەڵێت..

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دەستی بەدەستیكردنی مووچە و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان لەلایەن سەرانی عێراقەوە، هاتە دەنگ و دەڵێت، دەبێت سنوورێك بۆ ئەو بێڕێزییە دابنرێت و دڵنیاشە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان خەمێك لەو دۆخە دەخوات و لێناگەڕێت، كە خەڵك لەوە زیاتر برسیتر بكرێت.

ئەمشەو، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) لە ژێر ناوی (ئیتر بەس نییە؟) پەیامێكی لەسەر بڕینی قووت و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان لەلایەن سەرانی عێراقەوە بڵاو كردەوە و نووسیویەتی: “لەماوەی ڕابردوو هەموو سنوورەکانیان بەزاند، دەستیان برد بۆ قووتی خەڵک و بڕیاری برسیکردن و مردنی خەڵکی کوردستانیان دا، ئەم تاوانە لەمێژووی دروستبوونی عێراق تا ئێستا یەکەمجارە ئەنجام دەدرێت.”

ئاماژە بەوەش دەكات، كە “ئەوان مووچەیان نەبڕی بۆ ئەوەی جارێکی تر بیدەنەوە، نەوتیان نەگرتەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر بەری بدەنەوە، لەهەمووی خراپتر کات کوشتن و درێژەدان بەم سیاسەتە لەژێر بیانووی جۆراوجۆر جارێک دادگای ئیتحادی و جارێک دروستکردنی لیژنە، ئامانجیان ئەوەبوو، كە خەڵک زیاتر برسی بکەن.”

شاخەوان عەبدوڵا، دەشڵێت: “ئیتر کاتی ئەوە هاتووە سنوورێك بۆ ئەم بێڕێزی و لەیاسا لادانە دابنرێت، دڵنیام حکوومەتی خۆمان خەمێك لەو بابەتە دەخوات و ناهێڵێت لەوە زیاتر خەڵکی ئێمە برسی بکرێت، خەڵکی کوردستانیش لە ئێمە دەخوازن چیتر بڕوا بە بەڵێن و قسە لووسەکانیان نەکەین و هەڵوێستێك ڕابگەیەنین لەبەرامبەر ئەو تاوانەی بەرامبەر خەڵکی کوردستان و هەرێمەکەمان ئەنجامی دەدەن، ئەوەش هەنگاوە دروستەکەیە.”

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *