نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

ئەمڕۆ هەینی 11/7/2025، لە سەلاحەدین، سەرۆك بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی كە پێكهاتبوو لە: ئەحمەد تورک، لەیلا زانا، سری ساکێک، تونجەر باکر هان، هاوسەرۆکی دەم پارتی و چیدەم قلێچگون ئوچار، هاوسەرۆکی هەرێمەکانی دیموکرات، مەڕال دانشبەشتاش، پەرلەمانتاری دەم پارتی و بەردان ئوزتورک، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی.

لە دیدارەکەدا شاندی میوان دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێز و نەتەوەیی و ستراتیژیی لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، داوایان کرد سەرۆک بارزانی لە ڕۆڵی خۆی لە پاڵپشتیکردنی ئەو پڕۆسە مێژووییە لە قۆناغە جیاجیاکاندا بەردەوام بێت، هەروەها وێڕای گەیاندنی پەیام و داواکەی ئۆجەلان داواشیان کرد کە سەرۆک بارزانی سەردانی ئۆجەلان بکات.

سەبارەت بە داواکارییان بۆ سەردانی بۆ لای ئۆجەلان، سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند: “لە هەلومەرجێکی گونجاودا سەردانەکە ئەنجام دەدرێت.”

وردەكاریی زیاتری كۆبوونەوەكە لەم لینكەدایە:

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یونێسکۆ کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ خالید ئەلعینانی، به‌ڕێوه‌به‌رى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *