
چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی جاش كه به‌ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان سه‌ركه‌وتوون بۆ په‌رله‌مانی عێراق كاریان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمان به‌رانی هه‌رێمی كوردستان بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی عێراق شكستیان هێناو وه‌زاره‌تی دارایی وتویه‌تی ئێمه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم مامه‌ڵه ده‌كه‌ین.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چركه له به‌غداوه، چەند پەرلەمانتارێك هەوڵی كۆكردنەوەی پشتگیری‌یان دابوو لە سەرجەم فراكسیۆنەكان بۆ ئەوەی عێراق ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەران بدات، بەڵام هەوڵەكەیان شكستی هێناوە.
سه‌رچاوه‌كه زانیاری زیاتر ده‌دات وتی، داوایەكی لەو شێوەیە پێشكەشی وەزیری دارایی عێراق كرابوو، لە وەڵامی ئەو پەرلەمانتارانە گوترابوو كە گفتوگۆ لەگەڵ شاندی فەرمی دەكرێت نەك ئێوە و لە گفتوگۆكانیش ئامادە نین بابەتێكی لەو شێوەیە باس بكەین.