نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / خوشكی ئه‌وكوڕه‌ی سۆران عومه‌ر بێسه‌روشوێنی كردووه‌ هاته‌ده‌نگ و بزانه‌ چی ئاشكراكرد

خوشكی ئه‌وكوڕه‌ی سۆران عومه‌ر بێسه‌روشوێنی كردووه‌ هاته‌ده‌نگ و بزانه‌ چی ئاشكراكرد

کرمانج حسین مصطفی

زیاتر لە ١٣ ساڵە ڕۆژنامەنووسێک بە ناوی محەمەد سیاسی ئەشكەنەیی، بێسەروشوێنە کە دواینجار بەر لە بێسەروشوێن بوونی لەگەڵ سۆران عومەر پەرلەمانتاری کوردستان بووە، ماوەیەکی زۆرە خانەوادەی رۆژنامەنووسەکە داوای یاساییان لەسەر سۆران عومەر تۆمار کردووە و چاوەڕێ بوون بچێتە بەردەم دادگا بەڵام خوشکێکی رۆژنامەنووسەکە دەڵێت، بەهۆی پشتیوانیكردنی یەكێتی لەو پەرلەمانتارە، ناتوانن لە سۆران عومەر ببەنە بەردەم دادگا تاوەكوو چارەنووسی براكەیان ئاشكرا بكات.

گوڵان حه‌سه‌ن، خوشكى محەمەد سیاسى، ڕۆژنامەنووس محەمەد سیاسی،ڕاگه‌یاند: “ئێمه‌ ده‌مێكه‌ چاوه‌ڕێین كه‌ ئه‌و پارێزبەندییە له‌سه‌ر سۆران عومەر هه‌ڵبگیرێت، چونكه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ى ئێمه‌ زۆر قووڵه‌ و دەبێت یەكلای بكاتەوە و هەروا ڕزگاری نابێت، بەداخەوە سۆران عومەر پارێزبەندییەكەی بۆ خۆدزینەوە لە ئاشكراكردنی چارەنووسی براكەم بەكار هێناوە“.

گوڵان حەسەن باسی لەوە كرد، ئەو تۆماری دەنگی هەیە كە سۆران عومەر پێی گوتووە، ”یەكێتی هەڕەشەی لە سۆران عومەر كردووە“، هەروەها ئەو پەرلەمانتارەی كۆمەڵی ئیسلامی گوتوویەتی كە یەكێتی وای لە براكەتان كردووە، بەڵام ”هەموو شتێك ڕوونە كە سۆران عومەر و یەكێتی دەستیان تێكەڵ بووە لەم كارانەدا“.

گوڵان حەسەن دووپاتی كردەوە: ”كەیسەكەی ئێمە پەیوەندی بە ململانێی نێوان هیچ حزبێكەوە نییە، ئێمە خێزانێكی لێقەوماوی ئەم كوردستانەین كە زیاتر لە ١٣ ساڵە براكەمان بێسەروشوێن بووە و دەمانەوێت سۆراغێكی بزانین، ئەو منداڵی هەیە و منداڵەكانی مافی خۆیانە چارەنووسی باوكیان بزانن.

بەپەلە

عەبدوڵا رێشاوی:ئەمریکا هەولێر دەکاتە ناوەندی بریاری خۆی

وردەکاری لە کۆمێنتە عەبدوڵا ڕێشاوی چاودێری سیاسی دەڵێ:” قورسکردنی پێگەی هەرێم بەسەر بەغدادا و ئەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *