نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بڕیارێک بۆ خانەنشینی فەرمانبەران دەرکرا

بڕیارێک بۆ خانەنشینی فەرمانبەران دەرکرا

بەپێی نوسراوێکى وەزارەتەکە کە دەست سبەى کەوتووە، فەرمانبەران لەگەڵ تەواوکردنى تەمەنى یاسایی خانەنشینى کە 60 ساڵە، دەبێت خانەنشین بکرێن، بەبێ لەبەرچاوگرتنى ماوەى ساڵانى خزمەت.

ئاماژە بەوەشکراوە، فەرمانبەران لەکاتى تەواوکردنى 60 ساڵى بەپێی رۆژى لەدایکبوونیان بە خانەنشین هەژمار دەکرێن، ئەوەش لەسە بنەماى بڕیارى ژمارە 20 ى ساڵى 1988 تایبەت بە رێکخستنى دەستبەرداربوون لەکارى وەزیفى، کە لەسەرجەم دامەزراوەکانى دەوڵەت کارى پێدەکرێت

وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ 21ی ئایاری 2025، بە خشتەیەك ساڵی لەدایكبوون و تەواوكردنی خزمەتی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە كە تیایدا 60 ساڵی تەواوەتی بۆ فەرمانبەران دیاركراوە بۆ ئەوەی بە ئیجباری و یاسایی خانەنشین بن.

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی عێراق، جەخت کراوەتەوە بە گوێرەی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق، تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەران دەبێت 60 ساڵ تەواو بكات پاشان ڕەوانەی خانەنشینی دەكرێت.

لە خشتەكەدا 1/5 كراوەتە بنەما بۆ ساڵەكانی داهاتوو بەوردی لەدایكبووانی ئەو ساڵانەی تێدایە كە لە ساڵی داهاتوو خانەنشینبوون دەیانگرێتەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو فەرمانبەرانەی كە لە 1/5/1966 لەدایك بوون تەنیا یەك ساڵیان ماوە بۆ بەردەوام بوون لەكارەكانیان و ساڵی داهاتوو لەم بەروارەدا خانەنشین دەبن.

لە ساڵی ڕابردوودا، بەفەرمی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق لە هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت و لە بڕی 63 ساڵی فەرمانبەران لە تەمەنی 60ساڵی خانەنشین دەکرێن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *