نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیكان دەكات

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیكان دەكات

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) پیرۆزباییەكی بۆ پایای نوێی ڤاتیكان ناردووە و تێیدا هاتووە: بەناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، لە دڵەوە پیرۆزبایی لە قەداسەتی پاپا لیۆی چواردەیەم دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک ڕابەری کڵێسای کاسۆلیکی لە سەرانسەری جیهاندا، هیواخوازین سەردەمی پاپایەتیی بەرێزیان پڕ بێت لە ئاشتی و گفتوگۆی نێوان ئایینەکان و ئاشتەوایی.

ئەمڕۆ ئێوارەی پێنجشەممە 8ی 5ی 2025، پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵبژێردرا. ناوبراو كاردیناڵێكی ئەمریكیی تەمەن 69 ساڵە و ساڵی 1955 لە شیكاگۆی ئەمریكا لەدایك بووە.

 ڕۆبێرت فرانسیس پرێڤۆست، دەبێتە یەكەم كەسی ئەمریكی كە پۆستی پاپای ڤاتیكان لە مێژوودا وەرگرێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *