نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەرج و رێنماییەکان؛ دواى چەندین ساڵ دەرگای تۆمارکردنی تاکسی نوێ لە هەرێمى کوردستان دەکرێتەوە

مەرج و رێنماییەکان؛ دواى چەندین ساڵ دەرگای تۆمارکردنی تاکسی نوێ لە هەرێمى کوردستان دەکرێتەوە

دواى چەندین ساڵ دەرگای تۆمارکردنی تاکسی نوێ لە هەرێمى کوردستان دەکرێتەوە و وەزارەتى ناوخۆ رێنمایی نوێ لەو بارەیەوە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەمەرجێک هیچ تاکسیەکى نوێ زیاد نەبێت و ئەو تاکسیانەی هەن خاوەنەکانیان سوود لە تابلۆکانیان وەربگرن بۆ تاکسی مۆدێل نوێ.

رۆژی دوو شەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥ بە نوسراوی ژمارە ١٢٨٧١،  وەزارەتی ناوخۆ، دەرگای تۆمارکردنی تاکسی نوێى دوای چەندین ساڵ وەستان کردەوە، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست سبەى کەوتووە.

بەپێی رێنماییە نوێیەکە، تەنها ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە ستانداردە تایبەتەکانی ژینگەیی و تەکنیکییان تێدایە، هەروەها بە شێوەی یاسایی و فەرمی هێندراونەتە هەرێمی کوردستان، مافی تۆمارکردنییان وەکو تاکسی دەبێت، لەوانە: ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە تەنها بە بەنزین کاردەکەن، ئەو ئۆتۆمبیلانەی لە بنەڕەتدا تەنها بە غازی شل (LPG) کاردەکەن، هەروەها ئۆتۆمبیلی هایبرید و ئۆتۆمبیلی تەواو کارەبایی (EV) ، ئاسانکاری تۆمارکردنیان وەکو تاکسی بێ رسومات بۆ کراوە وەکو هاندان بۆ ئۆتۆمبیلی کەمخەرجی و دۆستی ژینگە.

وەزارەتى ناوخۆ جەختدەکاتەوە، هیچ ژمارەیەکی تاکسی لەسەر ئاستی کوردستان زیاد نابێت، بەڵکو ئەو تاکسیانەی هەن خاوەنەکانیان دەتوانێت سوود لە تابلۆکانیان وەربگرن بۆ تاکسی مۆدێل نوێ (کە ژمارە کاتی بن یان ئۆتۆمبیلی دوایین سێ مۆدێل تۆمارکراو بن) و تاکسییە کۆنەکانیش بکرێنەوە ئۆتۆمبیلی تایبەت و تابلۆی تایبەتیان بێ خەرجی دارایی پێ دەدرێت.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: گوتیان دەتانڕووخێنین، دەتانوەستێنین، تێكی دەدەین، گوتمان ناتوانن و نەشیانتوانی

دەقی گوتاری مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی: دەستخۆشیتان لێ دەكەم و ماندوو نەبن، دەزانم زەحمەتە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *