
ناتانیاهۆ: وتیشى: بەهیچ جۆرێگە بەوەنادەین ئێران چەکى ئەتۆمى هەبێت، لەم بڕیارەشم بەهیچ شێوەیەک پەشیمان نابمەوە وازناهێنم
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیسرائیل نه‌بووایه، ئێران ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌بووه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، بنیامین ناتانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له حه‌وت به‌ره‌وه له شه‌ڕدان و ئه‌و شه‌ڕه باجێكی زۆری ده‌وێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتووشیه‌تی، له به‌رانبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینیدا له قۆناغی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دان و به هیچ مه‌رجێكی ڕازی نابن و ملكه‌چی هیچ داواكارییه‌كی نابن بۆ ئاگربه‌ست. ده‌شڵێت، به‌بێ له‌ناوبردنی حه‌ماس و ئازادكردنی بارمته‌كان كۆتایی به شه‌ڕ ناهێنن، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی حه‌ماس پێشنیازیی ئاگربه‌ستی ڕه‌ت كرده‌وه.
ناتانیاهۆ جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، به كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان و یه‌حیا سینوار، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس توانیان ڕووخساری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگۆڕن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل باسی له‌وه‌ش كردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا ناوچه‌ی ئارامیان له سووریا و لوبنان دامه‌زراندووه.