نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی (قیامە) پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە

سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی (قیامە) پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە


بەبۆنەی هاتنی جەژنی قیامەی مەسیحییەكان، سەرۆك بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: “لەم بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان دەكەینەوە.”

ئەمەی خوارەوە، دەقی پەیامی سەرۆك بارزانییە..

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.

لەم بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان دەكەینەوە. پێكەوەژیان و لێبوردەیی شانازییەكی گەورەی گەلی كوردستانە و دەبێ بپارێزرێت و دەوڵەمەندتر بكرێت. هیوادارم خوشك و برا كریستیانەكان و سەرجەم پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی تر بۆنە و جەژنەكانیان لە ئاشتی و ئاسوودەییدا بكەنەوە.

جەژنتان پیرۆز بێ و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی
19ـی نیسانی 2025

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *