نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كێشەی نوێ لە نێوان كاكەحەمە و براكەی دروست دەبێتەوە؛ كەسێكی نزیك لە عەبدوڵای حاجی مەحمود “ڕفێنرا”

كێشەی نوێ لە نێوان كاكەحەمە و براكەی دروست دەبێتەوە؛ كەسێكی نزیك لە عەبدوڵای حاجی مەحمود “ڕفێنرا”

جارێكی دیكە كێشە دەكەوێتە نێوان محەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و عەبدوڵای برای و بەگوێرەی سەرچاوەكانی خەندان، ئەمڕۆ كەسایەتی سەربازی نزیك عەبدوڵای حاجی مەحمود “ڕفێندراوە” كە لە دوای كێشەی نێوان ئەو دو برایە لە عەبدوڵاوە نزیك بوە. 

سەرچاوەیەكی نزیك لە عەبدوڵای حاجی مەحمود، چرکە -ی ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ هەینی ژماریەك چەكدار بە دو ئۆتۆمبێل چونەتە سەر باخەكەی ئەرسەلان خالید، كەسایەتی سەربازی و نزیك لە عەبدوڵای حاجی مەحمود و ڕفاندویانە”

سەرچاوەیەك لە هێزە ئەمنیەكانیش بە خەندان-ی ڕاگەیاند، لەسەر ئەو دۆسیەیە سكاڵا تۆماركراوە و هێزە ئەمنیەكان بەدواداچون دەكەن.

ئەوە لە كاتێكدایە، لە مانگی (شوبات/2)ی ساڵی ڕابردو ناكۆكیه‌كانی ناو پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ته‌قینه‌وه‌ و كێشه‌ و ململانێی زۆر له‌نێوان محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارته‌كه‌ و عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمودی جێگری و برای دروستبون. كە ڕوبەڕونەی چەكداری لە نێوانیاندا دروست بو كە بەهۆیەوە كەسێك كوژراو و ژماریەك برینداری لێكەوتەوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *