نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتيی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا کرد

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتيی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 13/4/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتيی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا (APPG)، بە سەرۆکایەتی جۆن سلینگەر، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و بەرپرسی گرووپەکە کرد.

لە دیدارەکەدا، شاندەکە ئاماژەیان بە کار و چالاکییەکانی گرووپەکە کرد، کە لە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی هەموو پارتەکانی ناو پەرلەمانی بەریتانیا پيکهاتووە و ئامانجیان پشتیوانیکردنکی کوردستان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیایە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی ئەندامانی گرووپەکە و حکوومەت و پەرلەمانی بەریتانیای کرد و دەستخۆشی لێ کردن بۆ پشتیوانییان لە هەرێمی کوردستان و مافەکانی خەڵکی کوردستان و کارکردنیان لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یونێسکۆ کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ خالید ئەلعینانی، به‌ڕێوه‌به‌رى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *