نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەپیکور: پەلەمانە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان

ئەپیکور: پەلەمانە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان


 وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، ده‌شڵێت: “حکوومەت هەنگاوی کۆنکرێتی و جدی ناوە بۆ نیشاندانی نیەتپاکی خۆی لە دانوستانەکان و دڵنیابوون لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکییەوە.

له‌ كۆتایی مانگى ڕابردوودا، لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و ڕایگه‌یاند، بۆمان دەركەوت، كە وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادە نییە قسە لەسەر چارەسەركردنی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بكات، دەشڵێت: “ئەوە قبووڵكراو نییە.”

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان “ئەپیکور” ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییە دیاریکراوەکان، هاوشان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە نیازپاکییەوە دانوستانیان لەگەڵ حکوومەتی عێراق کردووە، لەوانەش ڕاستەوخۆ لەگەڵ نووسینگەی سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سوودانی كردووە، بۆ ئەوەی بگەنە بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی عێراق – تورکییەوە بەپێی ڕێککەوتنە یاساییەکانمان و یاسای بودجەی عێراق.”

ڕاشیگەیاند: “ئێمە تێدەگەین ئەمڕۆ وەزارەتی نەوت نیشانی داوە، کە ئامادە نییە دانوستان لەسەر چارەسەرێک بکات، کە ڕێز لە پیرۆزی گرێبەستی IOCs بگرێت و هەوڵدەدات پڕۆسەیەک بۆ گۆڕینی یەکلایەنە چوارچێوەی ئابووریی گرێبەستە یاسایی و ڕەواکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و IOC دابنرێت.”

ئەپیكور دەشڵێت: “ئەم کارانە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە قبوڵکراو نین، کۆمپانیاکانی ئەندامی کۆمپانیای APIKUR دەست بە هەناردەکردن ناکەنەوە تاوەکوو پابەندبوون لەلایەن حکوومەتەوە نەبێت بۆ ڕێزگرتن لە گرێبەستەکانمان لەوانەش گەرەنتی پارەدان بۆ هەناردەکردنی ڕابردوو و داهاتووش.”

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *