نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ترەمپ مانگی ئايار سەردانی سعوديە دەکات

ترەمپ مانگی ئايار سەردانی سعوديە دەکات

ئەکسيۆس لە زاری دوو بەرپرسی ئەمريکی و سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گەشتەکەی ترەمپەوە رايگەياندووە، گەشتەکە لە چەند هەفتەی رابردوودا لە نێوان بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و هاوتا سعودییەکانیان تاوتوێ کراوە، لە پەراوێزی گفتوگۆکان سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیاش کە لە سعودیە ئەنجامدرا باسی لێوەکراوە.

يەکێک لە سەرچاوەکان بە ئەکسيۆسی گوتووە، “سەرەتا گفتوگۆ کراوە سەردانەکە لە 28ی نیساندا بکرێت، بەڵام دواتر دواخراوە”.

بەرپرسێکی ئەمریکیش رايگەياندووە، پلانی ئێستا ئەوەیە کە ترەمپ لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا سەردانی سعودیە بکات، گفتوگۆکانيش لەبارەی پلانی سەردانەکەوە بەردەوامن.

ئەو بەرپرسە گوتیشی، گفتوگۆکان لەسەر تاوتوێکردنی وەبەرهێنانی بیانی و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو و کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.

بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەڵێن، لەم کاتەدا پلانەکانی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەيوەندييەکانی نێوان ئیسرائیل و سعودیە پشتگوێخراوە، چونکە سعودييەکان رێگايەکيان دەوێت بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستين ئيسرائيليش ئەوە رەتدەکاتەوە.

رۆژی شەشی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ لە ئۆفيسە هێلکەييەکەی لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەنوسانی راگەياند، لە مانگ و نيوی داهاتوودا سەردانی سعوديە دەکات.

بەپەلە

میدیای سووریا دەڵێت هەسەدە و دیمەشق گەیشتنە لێکتێگەیشتن

میدیای سووریا دەڵێ، حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی نوێ. بەپێی ئەو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *