نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەمشەو، پڕۆژەی ڕووناكی دەگاتە شەش گەڕەكی دیكەی هەولێر

ئەمشەو، پڕۆژەی ڕووناكی دەگاتە شەش گەڕەكی دیكەی هەولێر

ئەمڕۆ هەیینی 28ی 3ی 2025، وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “لە درێژەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی، وەزارەتی کارەبا هەڵدەستێت بەدابینکردنی کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری بۆ شەش گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر، کە بریتین لە گەڕەکەکانی (تەیراوە، مستەوفی، کورانی عەنکاوە، عەنکاوە، سەڵاحەددین و منارە).”

ئاماژەی بەوەش دا، كە “ئەمەش دوای ئەوە دێت کۆمەڵێک گەڕەکی دیکەی هەولێر سوومەندبوون لە پڕۆژەی ڕووناکی لە گەڕەکەکانی (شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، کوران، کوردستان، ماجیداوە، ڕزگاری، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ڕاستی، نیشتیمان، ڕاپەڕین، نەورۆز، ماردین، زانیاری، تەعجیل، عارەبان و منارە)، بەمشێوەیەش بەکۆی گشتی تەنها لەسەر ئاستی هەولێر، تا ئێستا 26 گەڕەک و 346 هەزار هاووڵاتی لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بوونە.”

وەزارەتی كارەبا، ئەوەشی خستە ڕوو، كە “پڕۆژەی ڕووناکی بەردەوامە لە فراوانبوون و تائێستا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان 415 هەزار هاووڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە و نزیکەی 600 مۆلیدەی تایبەت وەستێنراون لە 35 گەڕەکی جیاواز لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان.”

بۆ زانیاری زیاتر، “هاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی ڕووناکی لەڕێگەی ژمارە 1992 لەکاتی هەبوونی هەر پرسیارێک، سەنتەرەکە لەکاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکوو 9ی شەو بەردەستە.”

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: گوتیان دەتانڕووخێنین، دەتانوەستێنین، تێكی دەدەین، گوتمان ناتوانن و نەشیانتوانی

دەقی گوتاری مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی: دەستخۆشیتان لێ دەكەم و ماندوو نەبن، دەزانم زەحمەتە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *