نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لێدوانی پێشەوا هەورامانی لەبارەی دابەشكردنی مووچە

لێدوانی پێشەوا هەورامانی لەبارەی دابەشكردنی مووچە

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمشەو سێشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: هیچ ئاستەنگێك لەبەردەم نەناردنی مووچە نەماوە و ئەگەر تەمویلەكە بكرێت، ئێمە وەك حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو كاتی خۆمان خەرج دەكەین بۆ ئەوەی بەر لە جەژن تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی سێ وەربگرن.

گوتیشی: لەگەڵ حكوومەتی فیدڕالی هەنگاوی باشمان بڕیوە و تەواوی ئەو كێشە تەكنیكییانەی مووچە كە هەبوون چارەسەركراون، ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق داواكاری تازەی نەبێت هیچ كێشەیەك بۆ مووچە نەماوە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدڕالەوە تەموویلی مووچە كراوە و بڕیار لەسەر ناردنی بڕی زیاتر لە 954 ملیار دینار دراوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە سبەی چوارشه‌ممه پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.  

بەپەلە

عەبدوڵا رێشاوی:ئەمریکا هەولێر دەکاتە ناوەندی بریاری خۆی

وردەکاری لە کۆمێنتە عەبدوڵا ڕێشاوی چاودێری سیاسی دەڵێ:” قورسکردنی پێگەی هەرێم بەسەر بەغدادا و ئەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *