
دكتۆر ساڵح مه‌لا عومه‌ر عیسا مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان و شاره‌زا له پێوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی، ڕای گەیاند:سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ قه‌ته‌ر كه وڵاتێكی گرنگه له ناوچه‌كه، گرنگیی زۆری بۆ ھه‌رێمی كوردستان ھه‌یه. پێوه‌ندیی ئابوویی نێوان ھه‌رێمی كوردستان و قه‌ته‌ر به‌هێزتر ده‌بێت، ده‌رفه‌تێكی باشیش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی تریش بێنه ھه‌رێمی كوردستان و پێوه‌ندیی سیاسی و ئابووری له گه‌ڵ ھه‌رێمی كوردستان باشتر بكه‌ن.
ئه‌و روونی كرده‌وه، دیپلۆماسییه‌تی ھه‌رێمی كوردستان رۆژ به رۆژ باشتر ده‌بێت و ھه‌رێمی كوردستان واقیعێكه له ناوچه‌كه، ھه‌ر ده‌وڵه‌تێك بیه‌وێت پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ عێراق به‌ھێز بكات، پێویسته پێوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی كوردستانیش به‌ھێز بێت.

